قوتابخانەی زمانی کوردی

رێنووس و ڕێزمان – Kurdish language school

كێشه‌ی پێشگره‌كانی (هه‌ڵ، دا، ڕا، وه‌ر، ده‌ر)

 ئه‌م پێشگرانه كاتێ ده‌چنه سه‌ر چاوگ یان فرمان یان هه‌ر شێوازێكی تر، پێیانه‌وه ده‌لكێن به‌مه‌رجێ جێناوی لكاو نه‌كه‌وتبێته نێوان پێشگر و وشه‌كه‌ی دوای خۆی. وه‌ك:

   چاوگ:
هه‌ڵ: هه‌ڵكردن، هه‌ڵگرتن، هه‌ڵكورمان، هه‌ڵكێشان، هه‌ڵبڕین، هه‌ڵخستن.
دا: دابڕان، داخستن، داڕمان، داگرتن، داكردن، دابه‌زین، داخورپان.
ڕا: ڕ‌اگرتن، ڕ‌اكێشان، ڕاپه‌ڕین، ‌ڕاخستن، ڕاگوێزان، ڕاگواستن.
وه‌ر: وه‌رگرتن، وه‌رسووڕان، وه‌رگه‌ڕان.
ده‌ر: ده‌ركردن، ده‌رهێنان، ده‌ربڕین، ده‌رخستن، ده‌رپه‌ڕاندن.

   فرمان:
هه‌ڵ: هه‌ڵگره، هه‌ڵخه‌، هه‌ڵمه‌خه، هه‌ڵكشێ.
دا: دانێ، دامه‌بڕه، دابه‌زێنه‌. داگره.
ڕا: ڕاكێشه، ڕاپه‌ڕێنه، ڕامه‌په‌ڕێنه. ڕاگره.
وه‌ر: وه‌رگره، وه‌رسووڕێنه، وه‌رگه‌ڕێ، وه‌رچه‌رخێ.
ده‌ر: ده‌ربێنه، ده‌رخه، ده‌ركه، ده‌رچۆ.

   دۆخی تر:
هه‌ڵكشاو، هه‌ڵخراو، هه‌ڵنه‌كشاو، هه‌ڵخزێنراو. دانراو، داسه‌پاو، دابڕاو. ڕاپه‌ڕێنراو، ڕاپه‌ڕیو، ڕ‌اگوێزراو، ڕ‌اكشاو. وه‌رگیراو، وه‌رگرتوو، وه‌رگرته، وه‌رسووڕاو، وه‌رگێڕاو. ده‌رهێنراو، ده‌رخراو، ده‌ركراو، ده‌رچوو.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

Information

This entry was posted on ئایار 12, 2013 by in هەڵەی باو- Regular mistake.

ڕێنیشاندەر

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: