“ڕ” ده‌نگێكی گڕه كه له سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاست و كۆتاییی وشه‌دا دێت:
تێبینی: نابێ (ڕ)ی گڕ له‌گه‌ڵ (ر)ی ساده تێكه‌ڵ بكرێت.یاسا: (هه‌موو ده‌نگێكی (ڕ) له سه‌ره‌تای وشه‌دا گڕه و ده‌بێ به (ڕ)ی گڕ بنووسرێت، نه‌ك به (ر)ی ساده).هه‌ندێ كه‌س له سه‌ره‌تادا به‌شێوه‌ی (ر) ده‌ینووسن و هێماكه‌ی بۆ دانانێن. (ر) ده‌نگێكی ساده‌یه و زۆر جیاوازه له (ڕ). له سه‌ره‌تای وشه‌دا هه‌موو ده‌نگی (ڕ)ی زمانی كوردی، گڕه، ده‌بێ هه‌موو كاتێ به هێماكه‌یه‌وه بنووسرێت. نابێ بوترێت: “ئێمه ده‌زانین هه‌موو ده‌نگێكی سه‌ره‌تا گڕه، كه‌وا بێت با به (ر) بنووسرێت و خۆمان تێی ده‌گه‌ین كه گڕه.”