قوتابخانەی زمانی کوردی

رێنووس و ڕێزمان – Kurdish language school

Monthly Archives: ئایار, 2013

ئاوه‌ڵكار (قید)

كاتێ وشه‌یه‌ك چۆنێتیی (كار، فرمان، كردار = فعل)ێك ڕوون كاته‌وه‌ پێی ده‌وترێ ئاوه‌ڵكار (قید). نموونه‌: ئاسۆ به‌خێرایی قسه‌ی ده‌كرد. (چۆن قسه‌ی كرد؟ “به‌خێرایی”) سۆما به‌تووڕه‌یی وه‌ڵامی دایه‌وه‌. (چۆن وه‌ڵامی دایه‌وه‌؟ … درێژە بخوێنەوە

ئایار 12, 2013 · لێدوانێک بنووسە

(بێ) یان (به‌بێ)؟

لێره‌دا‌ ده‌مانه‌وێ به‌راوردكارییه‌ك له‌گه‌ڵ زمانه‌ ئه‌ورووپییه‌كاندا بكه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ باشتره‌ به‌ نموونه‌یه‌ك ده‌ست پێ بكه‌ین: جیاوازیی (بێكار‌) له‌گه‌ڵ (بێ كار‌) له‌ چیدایه‌؟ لكاندن یان نه‌لكاندنی (بێ) به‌ وشه‌كه‌ی پاشی خۆیه‌وه‌ … درێژە بخوێنەوە

ئایار 12, 2013 · لێدوانێک بنووسە

كێشه‌ی (له‌)

(له‌)، هه‌ندێ جار سه‌ربه‌خۆ ده‌نووسرێت: “شۆڕش له‌ كوردستاندا گه‌رمه‌.” هه‌ندێ جار ده‌لكێ به‌ وشه‌كه‌ی پاشیه‌وه‌ و وشه‌یه‌كی لێكدراو پێك دێنێ: (له‌گه‌ڵ with)، (له‌سه‌ر on)، (له‌ژێر under). له‌و دۆخانه‌دا نابێ به‌ دوو وشه‌ جیا كرێنه‌وه‌ و بنووسرێ: … درێژە بخوێنەوە

ئایار 12, 2013 · لێدوانێک بنووسە

پاشگره‌كانی (دا، ڕا، وه‌، ه‌وه‌)

ده‌بێ بلكێن به‌ وشه‌كانی پێشیانه‌وه‌، وه‌كوو:    دا: له‌ ماڵدا چاوم پێ كه‌وت.    ڕا: له‌ كوێڕا هاتی؟    وه‌: له‌ كوێوه‌ بۆ كوێ؟    ‌وه‌: له‌ هه‌وه‌ڵه‌وه‌ بیگێڕه‌وه‌.  فرمانی (دا) وشه‌ی (دا) كه‌ ڕابردووی … درێژە بخوێنەوە

ئایار 12, 2013 · 3s لێدوان

ئامرازی (تر) و وشه‌ی (تر)

ئامرازی به‌راوردكردن (تر، ترین) ده‌بێ بلكێن به‌ وشه‌كانی پێشیانه‌وه‌، وه‌كوو: جوان، جوانتر، جوانترین گه‌رم، گه‌رمتر، گه‌رمترین. وشه‌ی (تر) به‌ واتای (دی، دیكه)‌ وشه‌ی (تر) وشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌ و ده‌بێ به‌جیا بنووسرێت: … درێژە بخوێنەوە

ئایار 12, 2013 · لێدوانێک بنووسە

وشه‌ی بیانی

هه‌ر وشه‌یه‌كی بیانی هاتبێته‌ ناو كوردییه‌وه‌ ده‌بێ به‌ ڕێنووسی كوردی بنووسرێت یان ئه‌گه‌ر پێویست بوو وه‌كوو خۆی بنووسرێته‌وه‌ ده‌بێ بخرێته‌ ناو دوو كه‌وانه‌وه‌. ئه‌ڵڵا، قه‌ڵه‌م، ئه‌كبه‌ر. له‌ زمانی كوردیدا به‌ … درێژە بخوێنەوە

ئایار 12, 2013 · لێدوانێک بنووسە

پیتی (ت) له‌ كۆتاییی فرماندا

پیتی (ت) له‌ كۆتاییی فرماندا هه‌م ده‌توانرێ بنووسرێ و هه‌میش ده‌توانرێ نه‌نووسرێت، وه‌كوو: (دێ و ده‌ڕوا) یان (دێت و ده‌ڕوات). (نان ده‌كا) یان (نان ده‌كات).

ئایار 12, 2013 · لێدوانێک بنووسە

وشه‌ی لێكدراو (مركب)

هه‌ندێ جار دوو یان چه‌ند وشه‌، كه‌ هه‌ر كامه‌یان بۆ خۆی واتایه‌كی هه‌یه‌، پێكه‌وه‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌ و سه‌رجه‌م واتایه‌كی نوێتر پێك ده‌هێنن، به‌م متوربه‌بوونه‌ ده‌ڵێن (وشه‌ی لێكدراو). وشه‌ی لێكدراو ده‌بێ … درێژە بخوێنەوە

ئایار 12, 2013 · لێدوانێک بنووسە

كێشه‌ی (و)ی پێوه‌ندی (به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستن)

پیتی (و and) وشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكرێ و نه‌ڵكێندرێ به وشه‌كانی پێش و پاشی خۆی. بۆ نموونه ده‌بێ بنووسرێ:     (من و تۆ) نه‌ك (منو تۆ) یان نه‌ك … درێژە بخوێنەوە

ئایار 12, 2013 · لێدوانێک بنووسە

نموونه‌ی تری گه‌ردان (تصریف)ی فرمان (فعل):

فرمان (فعل) له‌ دۆخی چاوگ (مصدر)دا پێكه‌وه‌ ده‌نووسرێت: ڕوونكردنه‌وه‌. به‌ڵام له‌ دۆخه‌كانی تردا جیا ده‌كرێنه‌وه‌:    تاك، دۆخی ئێسته‌: ڕوونی ده‌كه‌مه‌وه‌، ڕوونی ده‌كه‌یته‌وه‌، ڕوونی ده‌كاته‌وه‌.    كۆ، دۆخی ئێسته‌: ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه‌، ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه‌، ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه‌. تاك، … درێژە بخوێنەوە

ئایار 12, 2013 · لێدوانێک بنووسە