قوتابخانەی زمانی کوردی

رێنووس و ڕێزمان – Kurdish language school

شێوەی نووسینی سۆرانی بە پیتی لاتین

ئەو چەند دێڕەی خوارەوە چەند ڕێنوێنی بچووکی تێدایە بۆ ئەو کەسانەی دەیانهەوێ بە خێرایی فێری نووسینی کوردی بن بە پیتی لاتین. ئەگەر کاتتان نیە یان حەز ناکەن خۆتان فێر بن، دەتوانن لە وەرگێڕی کوردلاند* کەڵک وەربگرن بۆ گۆڕینی نووسراوەکانتان لە سۆرانییەوە بۆ لاتین.

چەند تێبینی:

  • هەروەک چۆن لە نووسینی سۆرانیدا پیتی “ڕ” لە دەسپێکی وشەدا بە پیتی سادە دەنووسرێ، پێویست ناکات لە کاتی نووسین بە پیتی لاتینیش لە دەسپێکی وشەدا لە “RR” و “LL” کەڵک وەرگیرێ .
  • پیتی “ع” و “غ” هەرچەند کوردی نین، بەڵام لەمێژە لە نێو زمانی کوردیدا بەکار دێن و جێگایان بۆ خۆیان کردۆتەوە. لە لاتیندا دەکرێ ئەوانە بە” ‘ ” و “Gh” بنۆسرێن.
  • بۆ هەردوو پیتەکانی “هـ” و “ح” لە نووسینی لاتیندا لە پیتی ‌H کەڵک وەردەگیرێ. ئێمە پێمان وایە دەبێ بزوێن یا خاڵێک لەسەر H دابندرێ کاتێک بۆ پیتی “ح” بەکار دەھێنرێ*.

ئەلف و بێی لاتین:

A – B – C – Ç – D – E – Ê – F – G – H – I – Î – J – K – L – LL – M – N – O – P – Q – R – RR – S – Ş – T – U – Û – V – W – X – Y – Z

بزوێنەکان: A – E – Ê – I – Î – O – U – Û

نموونەی بەکار هێنانی ئەلفوبێی لاتین بۆ نووسینی سۆرانی:

کۆتاییناوەڕاستدەسپێکپیتی سۆرانیپیتی لاتین
تارا
Tara
باران
Baran
ئارد
Ard
ئا – اA
a
باب
Bab
کابان
Kaban
بار
Bar
بB
b
گورج
Gurc
هەنجیر
Hencîr
جام
Cam
جC
c
ماچ
Maç
کۆچەر
Koçer
چەمچەماڵ
Çemçemall
چÇ
ç
ماد
Mad
بادام
Badam
دارا
Dara
دD
d
بەستە
Beste
زەرد
Zerd
ئەگەر
Eger
ئە – ەE
e
پێ
کێو
Kêw
ئێستا
Êsta
ئێ – ێÊ
ê
کەف
Kef
خەفەت
Xefet
فێر
Fêr
فF
f
مانگ
Mang
ئەگەر
Eger
گامێش
Gamêş
گG
g
گوناح
Gunah
بەهار
Behar
هەرمێ
Hermê
هـ – حH
h
چ
Çi
مرۆڤ
Mirov
ئنجا
Inca
ی (کورت)I
I
کوردی
Kurdî
بیست
Bîst
ئینسان
Însan
یی (درێژ) – ئیÎ
î
     
کەژ
Kej
پەرژین
Perjîn
ژیر
Jîr
ژJ
j
چەک
Çek
ئاکام
Akam
كورد
Kurd
کK
k
مەل
Mel
مەلە
Mele
لێنان
Lênan
لL
l
کەڵ
Kell
خەڵک
Xellik
ڵاڵ
Lall
ڵLL
ll
ئەنجام
Encam
ئاماژە
Amaje
ماسی
Masî
مM
m
شان
Şan
قەندان
Qendan
نەوسن
Newsin
نN
n
دۆ
Do
شۆخ
Şox
ئۆخەی
Oxey
ئۆ – ۆO
o
چەپ
Çep
کەپر
Kepir
پان
Pan
پP
p
لەق
Leq
تاقەدار
Taqedar
قاز
Qaz
قQ
q
میر
Mîr
بەرد
Berd
 رR
r
مەڕ
Merr
شپڕێو
Şiprrêw
ڕێگا
Rêga
ڕRR
rr
کەس
Kes
دەست
Dest
سەر
Ser
سS
s
ماش
Maş
دەشت
Deşt
شەو
Şew
شŞ
ş
مات
Mat
هەتاو
Hetaw
تەماتە
Temate
تT
t

کورد
Kurd
ئومێد
Umêd
ئو – وU
u
چوو
Çû
سوور
Sûr
ئووسا
Ûsa
ئوو – ووÛ
û
مرۆڤ
Mirov
گڤە
Give
ڤێنووس
Venûs
ڤV
v
ناو
Naw
هەور
Hewir
ویژدان
Wîjdan
وW
w
باخ
Bax
تەختە
Texte
خان
Xan
خX
x
مەی
Mey
تەیر
Teyr
یار
Yar
یY
y
ڕەز
Rez
مەزن
Mezin
زێڕ
Zêrr
زZ
z
بەع
‘Be
شێعر
Şê’ir
عەرەب
ereb’
ع
موغ
Mugh
موغان
Mughan
غەریب
Gherîb
غGH
gh

* لە وەرگێڕی کوردلاند دا بۆ ح پیتی Ĥ، بۆ غ پیتی Ĝ و هەروەها بۆ ع سیمبۆلی ” ‘ ” بەکار دێنین.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: