کێشەی دوو دانە و سێ دانە (ی)، واتە (ییی)- کێشەی سێ دانە (و)، واتە (ووو)- فەهمی کاکەیی

تشرینی دووه‌م 17, 2019 لێدوانێک بنووسە

چەند تێبینییەکی گشتی:

• ئەلفبێی هیچ زمانێک بێ کێشە نییە. نووسین بە ئەلفبێی کوردی/ئارامی کێشەی هێندە دژواری نییە کە چارەسەر نەکرێن. نووسین بە ئەلفبێی کوردی/لاتینی بۆ زاری کرمانجیی سەروو تا ڕادەیەک بێ کێشەیە، لێ بۆ زاری کرمانجیی ناوەندی کەموکورتیی فرەس.
• بۆ ئەوەی لە کێشەکانی ڕێنووسی کوردی بکۆڵینەوە و تێبگەین، پێویستمان بەوە دەبێت هەردوو ئەلفبێ بە چاکی بزانین.
• پیت هێمایە بۆ دەنگ، دەنگیش بە گوێرەی ناوچە کەمێک جیاوازە، بەڵام لە بەر نەبوونی زمانێکی یەکگرتوو هەندێ کێشە دروست دەبن کە دەکرا ڕێیان لێ بگیرێت یان چارەسەر بکرێن.
• لە ئەلفبێی کوردی/ئارامیدا دوو دانە (ی)مان نییە، واتە (یی). بۆیە پێویست ناکات وەک کێشەیەکی ئەلفبێ باس بکرێت، دەکرێت وەک کێشەی ڕێنووس باس بکرێت. کەواتە یەک هێمامان هەیە هەم بۆ (ی) بزوێن و هەمیش بۆ نەبزوێن.
• لە ئەلفبێی کوردی/ئارامیدا دوو دانە (و)مان هەیە، واتە (وو) بۆ دەنگی درێژی (و)ی بزوێن، بەڵام جاری وا هەیە کاتی دوو دانە (و) بە دووی یەکدا دێن یەکێکیان بزوێنە و ئەوی تر نەبزوێن، واتە ئەو (وو)ە نییە کە لە ئەلفبێدا هەیە.
• کێشەی پیتەکانی (ی) و (و) کە جارێک دەبن بە بزوێن و جارێکیش نەبزوێن، ئەگەر چارەسەر بکرێت چاکە، ئەگەر نەکرێت کێشەیەکی زۆر گەورە نییە. ئەوەی کێشەی گەورەیە نەبوونی هێمایەکە بۆ نیوەبزوێنی بزرۆکە، کە لە ئەلفبێی کوردی/لاتینیدا پیتێکیان بۆی داناوە.
• بۆ ئەوەی زیاتر ڕوون بم، پیتە کێشەدارەکانی ئەلفبێی کوردی/ئارامی لەگەڵ بەرانبەرەکەیان لە ئەلفبێی کوردی/لاتینیدا لێرە دەنووسم:
• (و)ی نەبزوێن: Ww
• (و)ی بزوێن: Uu
• (وو): Ûû
• (ی)ی نەبزوێن: Yy
• (ی)ی بزوێن: Îî
• بزرۆکە: Ii
زۆر جار کە دوو دانە (ی) بە دوای یەکدا دێن دووەمیان (ی)ی خستنە سەرە و بە هیچ شێوەیەک نابێت لا بدرێت.
ئەگەر تۆ باسی (ماسی) دەکەیت کە برژاوە، دەبێت بنووسیت: ماسیی برژاو، ناکرێت بنووسیت (ماسی برژاو). چونکە لە دووەمدا ئەوەی برژاوە (ماس)ە نەک (ماسی)، (ماس)یش یانی (ماست).
ئەگەر سێ دانە (ی) بە دوای یەکدا هاتن سێیەمیان (ی) خستنەسەرە. کاتی خۆی کۆڕی زانیاریی کورد لە بەغدا بڕیاری ئەوەی دا ئەگەر سێ دانە (ی) بە دوای یەکدا هاتن با یەکێکیان لا بدرێت، کە من پێم وایە ئەمە هەڵەیە. بۆ نموونە:
کاکەیی، وا دەنووسرێت (کاکەیی) نەک (کاکەی)، ئەگەر (کاکەیی) لە شێوەی کۆی ناسراودا بنووسرێت ئەو کاتە دەبێت وا بنووسرێت (کاکەیییەکان) نەک (کاکەییەکان) بڕوانە بە ئەلفبێی کوردی لاتینی چۆن دەنووسرێت:

Kakeyî بۆ تاک و Kakeyîyekan بۆ کۆی ناسراو، لێرەدا ناتوانین هێج یەک لە (ی)یەکان لا بدەین، چونکە بڕگەکان هەڵەیان تێدەکەوێت. بە پێی پێکهاتەی وشە لە زمانی کوردیدا دەبێت هەر بڕگەیە یەک دانە بزوێنی تێدا بێت. هەر کام لەو (ی)یانە لا بدرێن ئەم یاسایە تێک دەچێت.

کێشەی سێ دانە (و)، واتە (ووو)
وشەی بەڕوو، وا دەنووسرێت (بەڕوو) نەک (بەڕو)، ئەگەر بەڕوو لە شێوەی کۆدا بنووسرێت ئەو کاتە دەبێت بنووسرێت (بەڕوووان) لە شێوەی نەناسروا و (بەڕوووەکان) لە شێوەی ناسراودا.

Berû بۆ تاک، Berûwan بۆ کۆی نەناسراو و Berûwekan بۆ کۆی ناسراو.
لێرەشدا هەندێک پێیان وایە سێ دانە (و) بە دوای یەکدا جوان نییە و پێویستە یەکێکیان لا بدرێت، ئەمەشیان بە لای منەوە هەڵەیە.

ئەم باسە خۆی لە خۆیدا باسێکی درێژە، زیاتر کاری ئەوانەیە کە خۆیان مامۆستای زمانی کوردین، چالاکانە دەیڵێنەوە و شارەزای هەردوو ئەلفبێن.

ناوی هەندێک هێما و شکڵی حیساب و ئەندازەناسی/هەندەسە بە کوردی

زۆر وشەی زانستی سیاسی، کۆمەڵایەتی، جوگرافی و تەنانەت فەلسەفی و زانستگەلی وەک مرۆڤناسی و هتد بەرانبەری کوردیان لەم ساڵانەی دواییدا دۆزراوەتەوە بەڵام بەردەوام گوتراوە کە کورد کەمی ئیش بۆ دروستکردنی هاوتا و هاومانای وشەگەلی زانستی حیساب و هەندەسە و ئەستێرەناسی و هەروەها هەندێک بابەتی تری وەک فیزیک و کیمیا کردووە و … لێرە چەند نموونەی هەندەسە و حیسابتان بۆ ڕیزدەکەین!


‏دایره: بازنه
‏نیم دایره: نیوبازنه
‏مربع: چوارگۆشە
‏مترمربع: مەتری چوارگۆشه
‏مثلث: سێ گۆشە
‏مثلث مساوی الاضلاع: سێگۆشەی ڕێک
‏مثلث قائم: سێگۆشەی وەستاو
‏مثلث متساوی الاساقین: سێگۆشەی دوولایەکسان
‏زاویه: گۆشە
‏ضلع: لا
‏کره: گۆ/خڕ
‏مکعب: شەشپاڵوو
‏استوانه: لوولەک
‏خط: هێڵ
‏خط راست: راستەهێل
‏منحنی: کەوانە
‏نیم خط: نیوەهێل
‏پارەخط: پارچەهێل
‏کانون: تیشکۆ
‏نقطه: خاڵ
‏صفحه: ڕاستەڕوو، ڕووتەخت
‏مثلثات: سێگۆشەزانی
‏مثلث مختلف الاضلاع: سێگۆشەی جیالا
‏ ‏تقارن: هاوتایی
‏متقارن: هاوتا
‏سهمی: بڕگەی هاوتا
‏بیضی: بڕگەی ناتەواو
‏هذلولی: بڕگەی زیاد
‏مخروط: قووچەک
‏زاویە مرکزی: چەقەگۆشە
‏زاویه محاطی: چێوەگۆشە
‏راس: سەر/نووک
‏قطر: تیره
‏شعاع: نیوه تیره
‏قۆقز: محدب
‏قوپاو: مقعر
‏⁦‪

خاڵبەندی چییە، بۆر و خاڵبۆر چین؟ دیاکۆ هاشمی

خاڵبەندی Punctuation

ئەم بابەتەم پێشتر لە ڕێکەوتی ٢٠٠٥/٠١/١١ بڵاو کردەوە، بەڵام ئێستە پاش ١٤ ساڵ، بە پێداچوونەوەی تر و بە نووژەنکردنەوە و پێزیادکردنی تر، سەرلەنوێ بڵاوی دەکەمەوە.

بەشی یەکەم و دووم: (١. خاڵ. ٢. جووتخاڵ)

پێشه‌کی

١. خاڵ .

٢. جووتخاڵ :
***
پێشه‌کی

خاڵبەندی ئەو نیشانانەن کە لە پێوەندیی نووسراویدا خوێندنەوەی ڕستەکان بێهەڵە و ئاسان دەکەن، کورت و درێژی و شوێنی گت و وچان لە ڕستەدا دەستنیشان دەکەن. خاڵبەندی وا دەکات که ڕستەکان بۆ نموونە بە شێوەی پرسیاری، داواکردن، سەرسوڕمان یان دەربڕینێکی سادە بێنە بەر گوێ.

بەشێکی زۆری ڕێساکانی خاڵبەندی نێونەتەوەیین و یاساکانیان چونیەک و گشتگیرن. بەشێکیان لە ئەلفبێیەکەوە بۆ ئەلفبێیەکی تر بواری بەکارهێنانیان دەگۆڕێت. نیشانەکانی خاڵبەندی دەق لە ڕووی سینتاکس و واتاوە دابەش دەکەن. زیاتر بخوێنەوە…

جۆرەکانی وشەی لێکدراو/ ئامادەکردنی: مامۆستا دیاکۆ هاشمی

نوێترین بڕیارەکانی ڕێنووسی زمانی کوردی/ ئامادەکردن: دیاکۆ هاشمی

ڕێنووسی زمانی کوردی/ Kurdish orthography

  1. پێشەکی
  2. ئەلفبێ
  3. بزوێنەکان
  4. یاسای بزوێن و دۆخە ئاوارتەکان
  5. بزرۆکە
  6. ئەلفبێی لاتینی
  7. کێشەی پیتەکان
  8. هەمزە
  9. کێشەی (ر، ڕ)
  10. کێشەی (ک، ك)
  11. کێشەی تێکەڵکردنی (ھ، ە)
  12. (و، وو)
  13. (ی، یی)
  14. (یە)
  15. (و)ی پێوەندی
  16. (ی)ی پێوەندی
  17. پیتی ت لە وشەدا
  18. جێناوی لکاوی (ی، یان)
  19. جێناوی نیشانە
  20. دوودەنگە
  21. وشەی لێکدراو
  22. وشەی داڕێژراو
  23. فرمانی لێکدراو
  24. فرمانی داڕێژراو
  25. پریپۆزیشن
  26. کێشەی “دە” و “ئە”
  27. کێشەی (لە)
  28. کێشەی (بێ) و (بەبێ)
  29. کێشەی ئامرازی (تر) و وشەی (تر)
  30. ئاوەڵکار
  31. وشەی بیانی
  32. خاڵبەندی
  33. تەختەکلیلی کوردی
  34. ژێدەرەکان

 

 

١. پێشەکی

ڕێنووس واتە “یاسا و ڕێسای چۆنێتیی نووسینی وشە و فرمانی زمانێک لە دۆخی جۆربەجۆری وەک تاک، لێکدراو، داڕێژراو و گەردانکراودا. ڕێنووسهەروەها باس لەوە دەکات کە پێوەندیی وشەنووسراوەکان لەگەڵ “ئامرازەکان”دا چۆنن، چۆن لەگەڵ “گیرەک“دا هەڵسوکەوت دەکرێت”. بۆ نموونە کام لەمانە ڕاستن؟

  • کەرکووک یان کەرکوک؟
  • بێ کەس یان بێکەس؟
  • نان دەکات یان ناندەکات؟
  • تەختەکلیل یان تەختە کلیل؟
  • دەستی لێ دا یان دەستی لێدا یان دەستیلێدا؟
  • بەردەقارەمان یان بەردە قارەمان؟
  • نیە یان نی‌یە یان نی یە یان نییە؟
  • جێ بە جێ یان جێبەجێ؟

زیاتر بخوێنەوە…

کێشه‌ی بزوێنی درێژی (î)- دیاکۆ هاشمی

دەنگی درێژی (î) له‌ ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هیچ پیتێکی جیاوازی بۆ دانه‌نراوه‌. “کۆڕی زانیاریی کورد” لە بەغداد تەقەڵێکی لەسەری دادەنا، بەڵام لای خەڵک جێ نەکەوت و بەکار نەهێنرا. هەندێ کەس کەڵک لە (یی) وەردەگرن و بۆ نموونە دەنووسن (تییر tîr)، (کوردیی kurdî)، (سیی sî)، به‌ڵام تێکڕای زمانەوانان و ئەکادیمیاش ئەوە بە درووست دانانێن چونکە ڕایان وایە کە ئەو دەنگە یەک فۆنیمە نەک دوو و لە ئەلفبێدا پیتێکی جیاواز و تایبەتیی بۆ دانەنراوە، ناکرێت بە دووپاتکردنەوەی “ی” درێژی بکەیتەوە. ئەگەر پیتێکی جیاواز هەبوایە ئەوە کێشە نەبوو ئەوە بەکار بهێنین. مادام پیتی جیاوازی نییە ناچارین لە ڕستەدا جیاوازییان ببینین، بەڵام بە دووپاتبوونەوەی هەمان پیت نابێتە هێمای دەنگی درێژ.

بڕیاری ئەکادیمیا:
دەنگی “ی” لە زمانی کوردیدا یەک فۆنیمە نەک دوو، هەر چەند هەندێ جار کورت و هەندێ جاریش درێژ گۆ دەکرێت، بەڵام واتا ناگۆڕدرێت و فۆنیمی تر ناهێنێتە کایەوە و پێویست بە نیگاری تر ناکات. ئەم دوو دەنگی “ی”یە بە تیپی عەرەبی بە یەک شێوە دەنووسرێت بەڵام بە تیپی لاتینی جیاوازن.

کە وا بێت چ لە سەرەتا و چ لە ناوەڕاست و چ لە کۆتاییشدا، هەر بە “ی” دەنووسرێت وەک:
(یار yar)،
(تیر tîr) نەک (تییر tîr)،
کوردی (نەک کوردیی)،
هەولێری (نەک هەولێریی)،
شیرینــی (نەک شیرینـــیی).

بەڵام ئەگەر وشەیەک بە بزوێنی درێژی (ی î)کۆتاییی بێت و پێش ئەو پیتەش دەنگێکی بزوێنی تر بێت ئەوە دەبێت ئەمیان بە (یی yî)بنووسین:
(ڕه‌شایی reşayî)،
(به‌رایی berayî)،
(دواییdiwayî)،
(کۆتایی kotayî)،
(پانایی panayî)،
(شێنه‌یی şêneyî)،
(سنه‌یی Sineyî)،
(هه‌ڵه‌بجه‌یی Hellebceyî)،
(ڕانیه‌یی Ranyeyî)،
(ورمێیی Wirmêyî) و
(شنۆیی şinoyî).

نێر و مێ لە کرمانجی سەرووی زمانی کوردیدا/ د. نەریمان خۆشناو

كانونی یه‌كه‌م 2, 2018 لێدوانێک بنووسە