قوتابخانەی زمانی کوردی

رێنووس و ڕێزمان – Kurdish language school

ژمارەیەک بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بۆ گرنگیدان بە وانەی زمانی کوردی

لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە لە 15ـی ئەم مانگە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17-3-2022 وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی کۆبوونەوەکەی راگەیاند کە لەبارەی گرنگیدانە بە زمانی کوردی لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان. 

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیارەکانی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “بڕیارماندا بە گرنگیدان بە زمانی کوردی لە قوتابخانە ناحکومییەکان بۆ هەردوو سیستمی وەزارەتی پەروەردە و نێودەوڵەتی.”

لەو بارەوە دارا ئەحمەد سەمین، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، “ماوەیەکە هەست دەکرێت بابەتی زمانی کوردی لە ناوەندە ناحکومییەکانی خوێندن وەکو پێویست بایەخی پێنادرێت و پشتگوێخراوە، چونکە لەو قوتابخانانە زمانی ئینگلیزی زمانی سەرەکییە و کەمتر بایەخ بە زمانی کوردی دەدرێت؛ بۆیە دوای ئەوە وەزیری پەروەردە راسپاردەکانی کۆنفرانسی پەرەپێدانی زمانی کوردی وەرگرت کە ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن زانکۆی سۆرانەوە رێکخرابوو، بڕیاردرا کاریان پێبکرێت و ئەنجوومەنی وەزارەت بڕیارەکانی دەرکرد.”

بەپێی بڕیارەکە، بەشەوانەی زمانی کوردی لە قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکاندا پێداچوونەوەی بۆ بکرێت بەجۆرێک زیاتربێت لەوانەی ئێستا هەن. هاوکات لە ساڵی خوێندنی 2022 بۆ 2023 رێنمایی پێویست دەردەکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی زمانی کوردی بۆ قوتابیانی قۆناخی بنەڕەتی لە ناوەندە خوێندنە ناحکومییەکان. 

وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی گوتووە کە مامەڵە لەگەڵ مامۆستایانی زمانی کوردی لە قوتابخانە ناحکومییەکان لەڕووی مووچە و شایستە داراییەکان بەراورد بە مامۆستایانی بابەتەکانی دیکە “دەبێت مامەڵەیەکی دادپەروەرانە بێت.”

لەبارەی گرنگیدان بە زمانی کوردی لە قوتابخانە حکومییەکان، وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، لە مانگی نیسانی ئەمساڵ کۆنفرانسی زانستی بۆ کتێبی ئەلف و بێی زمانی کوردی ئەنجامبدرێت. 

هەر بۆ زیاتر بە گرنگیدان بە زمانی کوردی، بەپێی بڕیاری پەروەردە، دەبێت گۆڕانکاری لە شێوازی ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان بکرێت و “شێوازی نووسین رێژەکەی بەرزبکرێتەوە.”

لە ساڵی خوێندنی داهاتوودا، راهێنانی بەردەوام بە مامۆستایانی زمانی کوردی بۆ پۆلەکانی یەک تاوەکو سێی بنەڕەتی بکرێت.

 تەواوی بڕیارەکان بخوێنەوە

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: