په‌سه‌ندكراوی كۆڕی زانیاری كوردستان (ئه‌كادیمیای كوردی)
•یه‌كه‌م: پیتی (و)ی سه‌ره‌تای وشه:
هه‌ر وشه‌یه‌ك به پیتی (و) ده‌ست پێبكات، به یه‌ك (و) ده‌نووسرێت، بۆ نموونه:
وریا – وڵات – وشه – ورد
•دووه‌م: نیشانه‌ی (هكه) و نیشانه‌ی (هک):
ئه‌و ناوانه‌ی كۆتاییان به پیتی بزوێنی (ی) هاتووه، كاتێك نیشانه‌ی ناسراوی (هكه) و نیشانه‌ی نه‌ناسراوی (هك)یان ده‌خرێته سه‌ر، ئه‌وا پیتی نه‌بزوێنی (ی) ده‌خرێته نێوان پیته‌كه و نیشانه‌كه، وه‌ك بۆ نموونه:
(نیشانه‌ی ناسراوی –هكه):
ماسی + ی + هكه = ماسییه‌كه
دیاری + ی + هكه = دیارییه‌كه
زه‌وی + ی + هكه = زه‌وییه‌كه
قوڵایی + ی + هكه = قوڵایییهكه
(نیشانه‌ی نه‌ناسراوی –هك):
ماسی + ی + هک = ماسییه‌ك
دیاری + ی + هک = دیارییه‌ك
زه‌وی + ی + هک = زه‌وییه‌ك
قوڵایی + ی + هک = قوڵایییهك
تێبینی:
كاتێك نیشانه‌ی كۆ (ان) ده‌چێته سه‌ر ناوی كۆتایی هاتوو به پیتی بزوێنی (ی)، ئه‌وا به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
ماسی + ی + ان = ماسییان … ئه‌م ماسییانه
دیاری + ی + ان = دیاری‌یان … ئه‌م دیارییانه
زه‌وی + ی + ان = زه‌وییان … ئه‌م زه‌وییانه
قوڵایی + ی + ان = قوڵایییان … ئه‌م قوڵایییانه (سه‌رنجبده لێره 3 پیتی –ی- هه‌یه)
هه‌روه‌ها كاتێك نیشانه‌ی كۆی ناسراو (ه‌كان) ده‌چێته سه‌ر ناوی كۆتایی هاتوو به پیتی بزوێنی (ی)، ئه‌وا به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
ماسی + ی + ه‌كان = ماسییه‌كان
دیاری + ی + ه‌كان = دیارییه‌كان
زه‌وی + ی + ه‌كان = زه‌وییه‌كان
قوڵایی + ی + ه‌كان = قوڵایییهكان (سه‌رنجبده لێره 3 پیتی –ی- هه‌یه)
•سێیه‌م:
پیتی (ڕ)ی گران و قه‌ڵه‌و، واته (ڕ)ی نیشانه‌دار له‌هه‌ر كوێیه‌كی وشه هات، ده‌بێت به نیشانهكهیهوه بنووسرێت، واته له (سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاست و كۆتایی) وشه‌دا هه‌ر به‌شێوه‌ی (ڕ)ی نیشانه‌داره ده‌بێت، بۆ نموونه:
ڕۆژ – ڕێباز – بڕیار – كه‌ڕ
•چواره‌م:
پیتی (و)ی به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستن (عطف):
پیتی (و)ی به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستن، به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له وشه‌ی (پێش خۆی و پاش خۆیه‌وه) ده‌نووسرێت و مامه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، بۆ نموونه:
من و تۆ – ئاره‌زوو و وریا
تێبینی:
به‌ڵام له هه‌ندێ وشه‌ی لێكدراودا، پیتی (و)ی به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستن ده‌بێته به‌شێك له هه‌ردوو وشه لێكدراوه‌كه و به هه‌ردووكیان ده‌بنه وشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ. وه‌ك بۆ نموونه:
كاروبار – ده‌نگوباس – جلوبه‌رگ – كه‌لوپه‌ل – ئه‌لفوبێ – هاتوچۆ
•پێنجه‌م:
وشه‌ی ناساده چ (ناو) بێ یان (زاراوه) بێ، ده‌بێت به یه‌كه‌وه به شێوه‌ی یه‌ك وشه بنووسرێن، بۆ نموونه:
(ناو): چه‌مچه‌ماڵ – بێكه‌س – دڵشاد – زوورگه‌زراو – بێخاڵ – ناڵپارێز – كانیكه‌وه – سپیگره
(زاراوه): ڕێنووس – ڕێپێوان – جێبه‌جێ – نیشتیمانپه‌روه‌ر – ده‌ستنووس – وڵاتپارێز – ئازادیخواز – یه‌كشه‌ممه – دووشه‌ممه – سێشه‌ممه – چوارشه‌ممه – پێنجشه‌ممه – یه‌كسه‌ر – ڕاسته‌وخۆ – یه‌كشه‌وه
•شه‌شه‌م:
پیتی (ت) له كۆتایی (فرمان- فعل) ده‌شێ بنووسرێت و ده‌شێ نه‌شنووسرێت، بۆ نموونه:
ده‌خۆیت – ده‌خۆی
ده‌كه‌یت – ده‌كه‌ی
دێت – دێ
ده‌ڕوات – ده‌ڕوا
•حه‌وته‌م:
هه‌ر وشه‌یه‌كی (بیانی) هاتبێته ناو زمانی كوردییه‌وه، یان هه‌ر ناو و وشه‌یه‌كی تر كه له نووسینی كوردیدا دێته پێشه‌وه، ده‌بێ به ڕێنووسی كوردی بنووسرێت، بۆ نموونه:
عه‌بدوڵڵا – ئیبراهیم – ئیسماعیل – قه‌ڵه‌م – ئه‌كبه‌ر – قاهیره – ئۆتۆمبێل
•هه‌شته‌م:
ئامرازی (تر – ترین) كه بۆ به‌راورد به‌كاردێن، ده‌بێ به وشه‌كانی پێش خۆیانه‌وه بلكێنرێن، بۆ نموونه:
جوان: جوانتر – جوانترین
خاو: خاوتر – خاوترین
زیره‌ك: زیره‌كتر – زیره‌كترین
تێبینی:
به‌ڵام وشه‌ی (تر) كه به واتای (دی – دیكه) دێت جیاوازه له‌گه‌ڵ ئامرازی (تر) كه له‌سه‌ره‌وه باسكراوه، بۆیه ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له وشه‌ی پێش خۆی بنووسرێت، بۆ نموونه:
ماڵێكی تر، واته: (ماڵێكی دی – ماڵێكی دیكه)
چی ترم ناوێت، واته: (چی دیم ناوێ – چی دیكه‌م ناوێ)
•نۆیه‌م:
جێناوی نیشانه‌ی وه‌ك (ئه‌م – ئه‌و – ئه‌ڤ):
ئه‌م جێناوانه ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵكاری (كات) یان (شوێن)یان به‌دواداهات، ئه‌وا پێیانه‌وه ده‌لكێن و ده‌بن به یه‌ك وشه‌ی سه‌ربه‌خۆ، بۆ نموونه:
ئه‌مشه‌و – ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ر – ئه‌ڤرۆ
•ده‌یه‌م: پاشگره‌كانی (دا – ڕا – وه – ه‌وه):
ئه‌م پاشگرانه به وشه‌كانی پێش خۆیانه‌وه ده‌لكێنرێن، بۆ نموونه:
دا: له دڵدا
ڕا: له ئامێدیڕا/ له‌وێڕا/ له‌خۆڕا
وه: له چوارچراوه
ه‌وه: به ماڵه‌وه/ نووسییه‌وه/ كڕییه‌وه
•یازده‌یه‌م: پێشگره‌كانی (هه‌ڵ – دا – ڕا – وه‌ر – ده‌ر):
1-ئه‌م پێشگرانه كاتێ ده‌چنه سه‌ر (چاوگ) یان (فرمان) یان هه‌ر (حاڵه‌تێكی تر)، ئه‌وا پێیانه‌وه ده‌لكێن به مه‌رجێ (جێناوی لكاو – ڕاناوی لكاو) نه‌كه‌وتبێته نێوان پێشگر و وشه‌كه‌ی دوای خۆی، بۆ نموونه:
(چاوگ):
هه‌ڵ: هه‌ڵكردن – هه‌ڵگرتن – هه‌ڵكێشان
دا: دابڕان – داخستن – داڕمان – داكردن
ڕا: ڕاگرتن – ڕاكێشان – ڕاپه‌ڕین
وه‌ر: وه‌رگرتن – وه‌رسووڕان
ده‌ر: ده‌ركردن – ده‌رهێنان
(فرمان):
هه‌ڵ: هه‌ڵگره – هه‌ڵمه‌خه – هه‌ڵكشێ
دا: دانێ – دامه‌بڕه
ڕا: ڕاكێشه – ڕامه‌په‌ڕێنه
وه‌ر: وه‌رگره – وه‌رسووڕێنه
ده‌ر: ده‌ربێنه – ده‌رخه
(حاڵه‌تی تر):
هه‌ڵ: هه‌ڵكشاو – هه‌ڵنه‌كشاو
دا: دانراوه
ڕا: ڕاپه‌ڕیو – ڕانه‌په‌ڕیو
وه‌ر: وه‌رگرتوو – وه‌رگرته
ده‌ر: ده‌رخراو – ده‌ركراو
2-ئه‌گه‌ر (جێناوی لكاو – ڕاناوی لكاو) كه‌وته نێوان پێشگر و فرمانه‌كه‌ی دوای خۆی، ئه‌وا به‌جیا ده‌نووسرێت و جێناوه لكاوه‌كه به پێشگرهكهوه ده‌لكێنرێ، بۆ نموونه:
هه‌ڵ: هه‌ڵم گرن – هه‌ڵیان كه‌ن – هه‌ڵمان كێشن
دا: دامان نه‌نایه – دایان خه‌ن – دای بڕه
ڕا: ڕایان ده‌گرین – ڕام كێشه
وه‌ر: وه‌رمان گرتایه – وه‌ری نه‌گری
ده‌ر: ده‌ریان په‌ڕاندین – ده‌ری خه
•دوازده‌یه‌م: وشه‌ی لێكدراو:
ئه‌گه‌ر وشه‌ی دووه‌م له دۆخی (فرمان)دا بوو، ئه‌وا به‌جیا ده‌نووسرێن، بۆ نموونه:
ڕێک ده‌كه‌وین – پێكیان هێناینه‌وه – پێک نه‌هاتین – یه‌كیان نه‌گرتووه – ده‌ستمان نه‌كه‌وت
به‌ڵام ئه‌گه‌ر وشه‌ی دووه‌م له دۆخی (چاوگ) یان (حاڵه‌تی تر)دا بوو، ئه‌وا هه‌ردوو وشه‌كه به یه‌كه‌وه ده‌لكێنرێن، بۆ نموونه:
ڕێككه‌وتن – پێكهاتن – یه‌كگرتن – ده‌ستخستن – یه‌كگرتوو – ده‌ستكه‌وتوو – پێكهاته
•سێزده‌یه‌م:
ئامرازی (ش)ی ته‌ئكید بكه‌وێته هه‌ر شوێنێكی وشه‌وه، ده‌بێته به‌شێك له وشه‌كه و به یه‌كه‌وه ده‌نووسرێ، بۆ نموونه:
بشته‌وێ – نه‌شخۆی
————————-
سه‌رچاوه: ڕێنووسی یه‌كگرتووی كوردی په‌سه‌ندكراوی كۆڕی زانیاری كوردستان – 2001