ئه‌گه‌ر جێناوی لكاو (…م، …ت، …ی، …مان، …تان، …یان) كه‌وته نێوان پێشگر و فرمانه‌كه‌ی دوای خۆی ئه‌وا به‌جیا ده‌نووسرێن و جێناوه‌كه به پێشگره‌وه ده‌لكێنرێ:
هه‌ڵ: هه‌ڵم گرن، هه‌ڵت گرن، هه‌ڵیان كێشن، هه‌ڵمان مه‌واسن، هه‌ڵتان بڕن.
دا: دامان نه‌نایه، دایان خه‌ن، دای بڕه.
ڕا: ڕایان ده‌گرن، ڕام كێشه، ڕاتان په‌ڕێنن، ڕاشیان په‌ڕێنن.
وه‌ر: وه‌رمان گرتایه، وه‌ری نه‌گری، وه‌ریان سووڕێنه، وه‌رمان گه‌ڕێنه.
ده‌ر: ده‌ریان په‌ڕاندین، ده‌ری خه.
کەوایە بۆ گەردان کردنی کوتن دەبێ ئاوا بنووسین:
دەم کوت
دەت کوت
دەی کوت
دەمان کوت
دەتان کوت
دەیان کوت