كێشه‌ی (و)ی پێوه‌ندی (به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستن)
پیتی (و and) وشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌بێ سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكرێ و نه‌ڵكێندرێ به وشه‌كانی پێش و پاشی خۆی.
بۆ نموونه ده‌بێ بنووسرێ:
(من و تۆ) نه‌ك (من‌و تۆ) یان نه‌ك (من‌و تۆ).
(سه‌ر و ماڵ) نه‌ك (سه‌رو ماڵ) یان نه‌ك (سه‌روو ماڵ).
(هیوا و ئاوات) نه‌ك (هیواو ئاوات).
سه‌رنج: نموونه‌كانی سه‌ره‌وه هه‌ر كامه‌یان سێ وشه‌ی جیاوازن و پێكه‌وه مانایه‌كی نوێ پێك ناهێنن و هه‌ر به‌ته‌نیا مانای خۆیان پاراستووه و جیاوازییان هه‌یه له‌گه‌ڵ وشه‌ی لێكدراو كه له خواره‌وه باسیان ده‌كرێ.
وشه‌ی لێكدراو (مركب)
هه‌ندێ جار دوو یان چه‌ند وشه، كه هه‌ر كامه‌یان بۆ خۆی واتایه‌كی هه‌یه، پێكه‌وه كۆ ده‌بنه‌وه و سه‌رجه‌م واتایه‌كی نوێتر پێك ده‌هێنن، به‌م متوربه‌بوونه ده‌ڵێن (وشه‌ی لێكدراو). وشه‌ی لێكدراو ده‌بێ بلكێن به یه‌كه‌وه و نابێ به‌جیا بنووسرێن و، به چه‌ند شێوه پێك دێن:
١. بێ هیچ یارمه‌تییه‌ك:
جاری وایه “وشه‌ی لێكدراو”، بێ هیچ یارمه‌تییه‌ك دروست ده‌بێت و ته‌نیا وشه‌كان پێكه‌وه ده‌لكێن:
ڕه‌ش + ماڵ = ڕه‌ش ماڵ، كه پێكه‌وه واتایه‌كی تر پێك ده‌هێنن و ئه‌و كاته ده‌بێ پێكه‌وه بنووسرێن: ڕه‌شماڵ.
خوێندن + گه = خوێندنگه.
زانست + په‌روه‌ر = زانستپه‌روه‌ر.
پاش + بنه‌ما = پاشبنه‌ما.
كتێب + خانه = كتێبخانه.
مه‌له + گه = مه‌له‌گه.
٢. به یارمه‌تیی پیتی (و):
جاری وایه “وشه‌ی لێكدراو”، به یارمه‌تیی پیتی (و) پێكه‌وه ده‌لكێن:
ئاڵ + و + گۆڕ = ئاڵوگۆڕ.
مشت + و + مڕ = مشت‌ومڕ.
ئهلف + و + بێ = ئه‌لفوبێ.
ده‌نگ + و + باس = ده‌نگوباس.
٣. به یارمه‌تیی پیتی (ه):
جاری وایه “وشه‌ی لێكدراو”، به یارمه‌تیی پیته‌بزوێنی (ه) پێكه‌وه ده‌لكێن:
به‌رد + ه + قاره‌مان = به‌رده‌قاره‌مان.
گوڵ + ه + گه‌نم = گوڵه‌گه‌نم.
به‌رز + ه + فڕ = به‌رزه‌فڕ.
ئاگر + ه + دیوار = ئاگره‌دیوار.