كێشه‌ی بزوێنی (یی î)
(یی î) ده‌نگێكی درێژه و به‌داخه‌وه له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هیچ پیتێكی جیاوازی بۆ دانه‌نراوه. هه‌ندێ له نووسه‌ران بۆ بزوێنی (î) هه‌موو كاتێ كه‌ڵكیان له (یی) وه‌رده‌گرت، ته‌نانه‌ت له ناوه‌ڕاست و كۆتاییی وشه‌شدا و، وا ده‌یاننوسی:
(تییر tîr)، (سییر sîr)، (چییمه‌ن çîmen)، (كوردیی kurdî)، (سیی sî)، (سلێمانیی Silêmanî)، (كفریی Kifrî). به‌ڵام چونكوو ناشیرین بوو، له ناو نووسه‌ر و خوێنه‌ری كورددا جێی نه‌گرت و به‌ناچاری هه‌ر یه‌ك (ی) بۆی به‌كار هێنرا: (تیر tîr)، (سیر sîr)، (چیمه‌ن çîmen)، (كوردی kurdî)، (سی sî)، (سلێمانی Silêmanî)، (كفری Kifrî).
به‌كارهێنانی (یی): له‌م شوێنانه‌دا كه‌ڵك له (یی yî) وه‌رده‌گیرێ:
(ڕه‌شایی reşayî)، (به‌رایی berayî)، (دوایی diwayî)، (كۆتایی kotayî)، (پانایی panayî)، (شێنه‌یی şêneyî)، ، (سنه‌یی Sineyî)، (هه‌ڵه‌بجه‌یی Hellebceyî)، (ڕانیه‌یی Ranyeyî)، (ورمێیی Wirmêyî) و (ته‌نیایی tenyayî).
(ی)ی پێوه‌ندی
(ی)ی پێوه‌ندی ئه‌و ده‌نگی (ی)یه‌یه كه ده‌كه‌وێته نێوان دوو ناو، یان ناوێك و ئاوه‌ڵناوێكه‌وه: مامۆستای قوتابخانه. كچی شۆخ.
كێشه‌كه له‌وه‌دایه كاتێ وشه‌یه‌ك خۆی به (ی) كۆتاییی بێت، وه‌كوو: (كوردی، ئیسلامی، كرماشانی، سنه‌یی، كۆیی)، هه‌ندێ كه‌س ئیتر (ی)ی پێوه‌ندییه‌كه‌یان له‌بیر ده‌چێ بینووسن، كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. بۆ نموونه له‌باتیی “یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان” ده‌بێ بنووسرێت: “یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان”.
ده‌بێ وردبین بین و نه‌هێڵین (ی)ی پێوه‌ندی بقرتێنرێت، له‌م نموونانه‌ی خواره‌وه‌دا (ی)ی پێوه‌ندی ڕه‌چاو كراون:
داری سه‌وز، قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییی كچان، كۆماری ئیسلامیی ئێران، كرماشانیی دڵسۆز، په‌پووله‌ی خۆشه‌ویستیی من، كۆییی هونه‌رمه‌ند، كاكه‌ییی كوردپه‌روه‌ر، زاراوه‌ی هه‌ورامیی كۆن.
(ی)ی سێیه‌م كه‌سی تاك
هه‌ندێ له جێناوه لكاوه‌كان بریتین له:
…م …مان
…ت …تان
…ی …یان
وه‌كوو:
خواردم خواردمان
خوارت خواردتان
خواردی خواردیان
جێناوی لكاوی سێیه‌م كه‌سی تاك (ی)یه. له كاتی گه‌ردانكردنی ئه‌و دۆخه‌دا، ئه‌گه‌ر “بنه”ی كرداره‌كه خۆی به (ی) كۆتاییی هات، (ی)ی جێناوی لكاو له‌بیر مه‌كه‌ن، نموونه:
پرسیم پرسیمان
پرسیت پرسیتان
پرسیی پرسییان
ده‌بێ وا بنووسرێن: من پرسیم، تۆ پرسیت، ئه‌و پرسیی. (نه‌ك ئه‌و پرسی).
نموونه‌ی تر:
(دزین، بڕین، كڕین، گۆڕین، نووسین)، كه له سێیه‌م كه‌سی تاكدا ده‌بنه (ئه‌و دزیی، ئه‌و بڕیی، ئه‌و كڕیی، ئه‌و گۆڕیی، ئه‌و نووسیی).
كێشه‌ی پیتی (ڕ)
“ڕ” ده‌نگێكی گڕه كه له سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاست و كۆتاییی وشه‌دا دێت:
ڕاز، هه‌ڕا، مه‌ڕ.
تێبینی: نابێ (ڕ)ی گڕ له‌گه‌ڵ (ر)ی ساده تێكه‌ڵ بكرێت.
یاسا: (هه‌موو ده‌نگێكی (ڕ) له سه‌ره‌تای وشه‌دا گڕه و ده‌بێ به (ڕ)ی گڕ بنووسرێت، نه‌ك به (ر)ی ساده).
هه‌ندێ كه‌س له سه‌ره‌تادا به‌شێوه‌ی (ر) ده‌ینووسن و هێماكه‌ی بۆ دانانێن. (ر) ده‌نگێكی ساده‌یه و زۆر جیاوازه له (ڕ). له سه‌ره‌تای وشه‌دا هه‌موو ده‌نگی (ڕ)ی زمانی كوردی، گڕه، ده‌بێ هه‌موو كاتێ به هێماكه‌یه‌وه بنووسرێت. نابێ بوترێت: “ئێمه ده‌زانین هه‌موو ده‌نگێكی سه‌ره‌تا گڕه، كه‌وا بێت با به (ر) بنووسرێت و خۆمان تێی ده‌گه‌ین كه گڕه.”
ته‌نانه‌ت له‌ناو ته‌خته‌كلیلی كوردیشدا دوگمه‌یه‌ك بۆ (ڕ) دیاری كراوه، زۆر سه‌یره بێین دوگمه‌یه‌كی تر له‌باتیی ئه‌و دوگمه‌یه به‌كار بهێنین كه ده‌نگێكی تره!
ڕاست، ڕێگا، ڕۆخ، ڕژد، ڕه‌نج، ڕزگار، ڕه‌ش، ڕه‌نگ، ڕۆڵه.