قوتابخانەی زمانی کوردی

رێنووس و ڕێزمان – Kurdish language school

(ی)ی پێوه‌ندی

(ی)ی پێوه‌ندی ئه‌و ده‌نگی (ی)یه‌یه‌ كه ده‌كه‌وێته‌ نێوان دوو ناو، یان ناوێك و ئاوه‌ڵناوێكه‌وه‌: مامۆستای قوتابخانه‌. كچی شۆخ.

كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كاتێ وشه‌یه‌ك خۆی به‌ (ی) كۆتاییی بێت، وه‌كوو: (كوردی، ئیسلامی، كرماشانی، سنه‌یی، كۆیه‌یی)، هه‌ندێ كه‌س ئیتر (ی)ی پێوه‌ندییه‌كه‌یان له‌بیر ده‌چێ بینووسن، كه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌. بۆ نموونه‌ له‌باتیی “یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان” ده‌بێ بنووسرێت: “یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان”.

ده‌بێ وردبین بین و نه‌هێڵین (ی)ی پێوه‌ندی بقرتێنرێت، له‌م نموونانه‌ی خواره‌وه‌دا (ی)ی پێوه‌ندی ڕه‌چاو كراون:

داری سه‌وز، قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییی كچان، كۆماری ئیسلامیی ئێران، كرماشانیی دڵسۆز، په‌پووله‌ی خۆشه‌ویستیی من، كۆیه‌ییی هونه‌رمه‌ند، كاكه‌ییی كوردپه‌روه‌ر، زاراوه‌ی هه‌ورامیی كۆن.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

Information

This entry was posted on ئایار 12, 2013 by in پیتە ئاڵۆزەکان- Complicated letters.

ڕێنیشاندەر

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: