(یی î) ده‌نگێكی درێژه و به‌داخه‌وه له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هیچ پیتێكی جیاوازی بۆ دانه‌نراوه. هه‌ندێ له نووسه‌ران بۆ بزوێنی (î) هه‌موو كاتێ كه‌ڵكیان له (یی) وه‌رده‌گرت، ته‌نانه‌ت له ناوه‌ڕاست و كۆتاییی وشه‌شدا و، وا ده‌یاننوسی:
(تییر tîr)، (سییر sîr)، (چییمه‌ن çîmen)، (كوردیی kurdî)، (سیی sî)، (سلێمانیی Silêmanî)، (كفریی Kifrî). به‌ڵام چونكوو ناشیرین بوو، له ناو نووسه‌ر و خوێنه‌ری كورددا جێی نه‌گرت و به‌ناچاری هه‌ر یه‌ك (ی) بۆی به‌كار هێنرا: (تیر tîr)، (سیر sîr)، (چیمه‌ن çîmen)، (كوردی kurdî)، (سی sî)، (سلێمانی Silêmanî)، (كفری Kifrî).
به‌كارهێنانی (یی): له‌م شوێنانه‌دا كه‌ڵك له (یی yî) وه‌رده‌گیرێ:
(ڕه‌شایی reşayî)، (به‌رایی berayî)، (دوایی diwayî)، (كۆتایی kotayî)، (پانایی panayî)، (شێنه‌یی şêneyî)، ، (سنه‌یی Sineyî)، (هه‌ڵه‌بجه‌یی Hellebceyî)، (ڕانیه‌ییRanyeyî)، (ورمێیی Wirmêyî) و (ته‌نیایی tenyayî).