قوتابخانەی زمانی کوردی

رێنووس و ڕێزمان – Kurdish language school

بیرکاری بە کوردی / ئامادەکردنی دیاکۆ هاشمی

بەختەوەرانە زۆر چەمکی بیرکاری لە باشووردا کراونەتە کوردی و ساڵانێکیشە لەقوتابخانەکاندا بەکار دەهێنرێن و بەباشییش جێ کەوتوون و بەو جۆرە زمانی کوردییان لەوبوارەدا پێ دەوڵەمەند بووە. لێردا ئاماژە به کۆمەڵێک شتی سەرەکی لەو بارەوە دەکەین.  گرنگ: شتێک کە زۆر گرنگە بیری لێ بکەینەوە شێوەی ڕیزبوونی ژمارەکانیان ڕستەیکۆکردنەوە، لێدەرکردن، لێکدان، دابەشکردنن، کورد لە باشوور ڕەچاوی زمانی عەرەبیدەکات و ڕیزبوونەکان لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەنووسن، بەڵام کوردی ڕۆژهەڵات وەک زمانیفارسی بەپێی زمانە لاتینییەکانی وەک ئینگلیزی لە چەپەوە بۆ ڕاست ڕیزی دەکەن، هەروەهائەو کوردانەش کە بە ئەلفبێی لاتینی دەنووسن بەپێی زمانە لاتینییەکان ئەوانە ڕیز دەکەن. ئەم دوو شێوازییە هەندێک جار وردبینیی دەوێت و چونکە خوێندنەوەی هەندێک هێمای بیرکاری لەڕۆژهەڵات بۆ باشوور جیاوازن. چەند نموونەیەک: ڕیزبەندیی ژمارە:  لە باشوور، لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەنووسرێت و دەخوێنرێتەوە: (١، ٢، ٣، ٤، ٥، ٦، ٧، ٨، ٩). لە ڕۆژهەڵات، لە چەپەوە بۆ ڕاست دەنووسرێت و دەخوێنرێتەوە: (٩ ٨٫ ٧٫ ٦٫ ٥٫ ٤٫ ٣٫ ٢٫ ١٫). هێمای گەورەتر و بچووکتر: لە باشوور ئەم هێمایە < لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەخوێنرێتەوە هەر لەبەر ئەوە بەوە دەڵێن “بچووکترە لە” بەڵام لە ڕۆژهەڵات ئەو هێمایە لە چەپەوە بۆ ڕاست دەخوێننەوە هەر لەبەر ئەوە لەڕۆژهەڵات بەوە دەڵێن “گەورەترە لە“. واتە: لە باشوور: (سێ بچووکترە لە چوار: ٣ < ٤).لە ڕۆژهەڵات (چوار گەورەترە لە سێ: ٣ < ٤). لە باشوور: (چوار گەورەترە لە سێ: ٤ > ٣).لە ڕۆژهەڵات (سێ بچووکترە لە چوار: ٤ > ٣). کۆکردنەوە: (دوو کۆ شەش دەکاتە هەشت: ٢ + ٦ = ٨). *** لێدەرکردن: (شەش کەم دوو دەکاتە چوار: ٦ – ٢ = ٤). *** لێکدان: (شەش جاران دوو دەکاتە دوازده: ٦ x ٢ = ١٢). *** دابەشکردن: (شەش دابەش دوو دەکاتە سێ: ٦ ÷ ٢ = ٣). *** لینک فەرهەنگۆک: ارتفاع بەرزی استوانه لوولەک بیضی هێلکەیی چند ضلعیمنتظم چەندلاتەریب حاده الزاویه … درێژە بخوێنەوە

تشرینی دووه‌م 14, 2023 · لێدوانێک بنووسە

ئەلفووبێی کوردی، بە نموونەوە

تشرینی دووه‌م 12, 2023 · لێدوانێک بنووسە

کەرکووک یان کەرکوک، فەهمی کاکەیی

لە پۆستی پێشووتردا باسی پیتی “وو”مان کرد و گوتمان پیتی “وو” بزوێنە و لە سەرەتای وشەدا بێ هەمزەی سەر کورسی(ئـ) نانووسرێت. ئیدی بواری ئەوە نەبوو باسی ئەو پیتە بکەین لە … درێژە بخوێنەوە

حوزه‌یران 14, 2023 · لێدوانێک بنووسە

Anatomîy bi Kurdî – ئاناتۆمی چەند ئاژەڵ، بە کوردیی کورمانجی

Anatomîya Pisîk, Mirîşk, Çelik u Kuçik bi Kurmanci

نیسان 12, 2022 · لێدوانێک بنووسە

ژمارەیەک بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بۆ گرنگیدان بە وانەی زمانی کوردی

لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە لە 15ـی ئەم مانگە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17-3-2022 وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی کۆبوونەوەکەی راگەیاند کە لەبارەی گرنگیدانە بە زمانی کوردی لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان.  ئالان … درێژە بخوێنەوە

ئازار 17, 2022 · لێدوانێک بنووسە

ڕێنووسی وشەی لێکدراو

لە زمانی کوردیدا وشەی لێکدراو هەمیشە بە یەکەوە دەنووسرێت، بۆ؟چونکە بەجیا واتای تریان هەیە، پێکەوە دەبنە یەک واتای نوێ و هەر دەبێت پێکەوە بنووسرێن.نموونە:لە زمانە ئورووپایییەکاندا بۆ نموونە لە زمانی … درێژە بخوێنەوە

كانونی دووه‌م 30, 2022 · لێدوانێک بنووسە

شێوەی نووسینی سۆرانی بە پیتی لاتین

ئەو چەند دێڕەی خوارەوە چەند ڕێنوێنی بچووکی تێدایە بۆ ئەو کەسانەی دەیانهەوێ بە خێرایی فێری نووسینی کوردی بن بە پیتی لاتین. ئەگەر کاتتان نیە یان حەز ناکەن خۆتان فێر بن، … درێژە بخوێنەوە

كانونی دووه‌م 30, 2022 · لێدوانێک بنووسە

گەردانکردن چەند کرداری کوردی

لە لاپەڕەی فەیسبووکی سووسەن محەمەدخانی وەگیراوەڕابردووی سادە، ئەرێنی و نەرێنی وتم: نەموتوتت: نەتوتوتی: نەیوتوتمان: نەمانوتوتتان: نەتانوتوتیان: نەیانوت ڕابردووی درێژەدار/ ماضی استمراری وتن/ گوتن به ئەردەڵانیئەموت …..نەمئەوتئەتوت ……نەتئەوتئەیوت ……نەیئەوتئەمانوت …..نەمانئەوتئەتانوت …..نەتانئەوتئەیانوت … درێژە بخوێنەوە

تشرینی دووه‌م 20, 2021 · لێدوانێک بنووسە

«دەست بە کڵاوی خۆتەوە بگرە با- نەیبا» ڕامان سۆفی سوڵتانی

🔶پاشی چوان بچین‍ ▪️پێشینیان، ڕەحمەت لە گۆریان؛ ئایەتێکیان لە پاش بە جێ ماوە دەڵێ:«دەست بە کڵاوی خۆتەوە بگرە با- نەیبا»سەیر بکەن لە وێنەکەدا، هاواڵەکەم دەستی بە کڵاوەکەی خۆیەوە گرتووە و … درێژە بخوێنەوە

تشرینی دووه‌م 20, 2021 · لێدوانێک بنووسە

دابەزاندنی چەندین فۆنتی جوانی کوردی

لە ڕێگەی ئەم دوو لینکەی خوارەوە دەتوانن چەندین فۆنتی جوانی کوردی دابەزێنن https://www.kurdfonts.com/ku/https://www.kurdfonts.com/ku/browse/categories

تشرینی دووه‌م 20, 2021 · لێدوانێک بنووسە