قوتابخانەی زمانی کوردی

رێنووس و ڕێزمان – Kurdish language school

«دەست بە کڵاوی خۆتەوە بگرە با- نەیبا» ڕامان سۆفی سوڵتانی

وێنەکە هەر بۆ جوانی دانراوە

🔶پاشی چوان بچین
‍ ▪️پێشینیان، ڕەحمەت لە گۆریان؛ ئایەتێکیان لە پاش بە جێ ماوە دەڵێ:
«دەست بە کڵاوی خۆتەوە بگرە با- نەیبا»
سەیر بکەن لە وێنەکەدا، هاواڵەکەم دەستی بە کڵاوەکەی خۆیەوە گرتووە و دەبینن سەری سڵامەت ماوەتەوە. بەڵام ئەمن، ئەمن ئەوەندەی چرکەی هاوێنەیەک خافڵ بووم، کڵاوەکەم با بردی.😄
ئەگەر منیش دەستم بەکڵاوەکەمەوە گرتبا، با زەفەری پێ نەدەبرد.
ژیان بێ رەحمانە لە زۆر جێگادا ئاوایە. ناهێڵێ چێژ لە هەڵەکانی خۆت، یان لەو ساتانە وەربگری خۆتت لێ گێل کردوون.
▪️
لەو باسە ببینەوە.
با بۆ جارێکیش بێ لە هی سەر خوان گەڕێین و لە پاشی چوان بچین.
دەڵێم ئەگەرچی وێنەکەی ئێمە خۆی چیرۆکێکی بە ڕێکەوت دەگمەنە، بەڵام دڵنیام ئەم پەندە چیرۆکێکی مێژینەشی لە پشتە کەوا لە باب و باپیرانمانەوە نەگوازراوەتەوە بۆ ئێمە.
حیکایەتی ئەم پەندانە بایەخیان لە خودی پەندەکان کەمتر نیە.
«کڵاو» وەک چۆن لە قەڵافەتدا لە سەرووی باڵامانەوە وێستاوە، لەگەنجینەی پەندی کوردیشدا بەرجەوەندی زۆر لە سەروو بووە.
کڵاو نەخشی ناو زۆرێک لە پەندەکانمانن.
بۆ وێنە:
-خانەخوێ ئەشێ کڵاو هەڵوازوو

  • سەری بێ کڵاو مایەوە
    -کڵاویان تێک گیرا
    -کەس گووی بە کڵاوی ناپێوی
    -کڵاوی عیسای لە سەری مووسای دەنێ
  • کڵاو سووڕانێکە
  • خودا کڵاو بۆ سەران دەنێرێ و گۆچان بۆ کوێران
  • کڵاوی بکەوێتە مزگەوتەوە بە قەڵەنگ دەری دێنێتەوە
    -بۆ تۆ هەبێ لەچکە لەسەر،بۆ منیش هەیە کڵاو بەسەر
  • کڵاو بڕفێنی خەڵکی دووت دەکەوێ
    زۆر کوتن قورعان خۆشە. زۆری درێژە پێ نەدەم. کەم نین ئەو پەندانەی بە شوێن کڵاوێکە هاتوون و گەییشتوون بە دەستی ئێمە و دەرسێکی ئەو ژیانە پڕ هەوراز و نشێوەمان بە گوێدا دەدا. دەزانم لە مەبەستم گەییشتوون. خەمی گەورەی ئێمە، لە دەست چوونی ئەو حیکایەت و سەر بردانەن لە پشت ئەو پەندانەوە هەن. زۆریان ئیدی فەوتاون و ناژینەوە. زۆریشیان ماون و تۆمار نەبوون. سەربردەی هەزاران ساڵ ژیانی کۆمەڵایەتی کوردەواری لە نەبوونی دەوڵەت و ئارشیودا، هەناوی ئەم ئەدەبە زارەکیەیە کەم و زۆر لەسەر خوانمان ماوەتەوە. پاراستنیان ئەرکێکی پیرۆزە بەڵام بەس نیە. ئەوانی دم و دوویان هەیە یان پێنووسیان بڕشتێکی تێدایە دەبێ بەردەوام بیانژێننەوە و بە گوێ و هزری بەرەی نوێیدا بدەن.
    ▪️
    حیکایەتێکی دڵنشین هەیە. لەم حیکایەتەدا موتیڤی «کڵاو» زۆر وەستایانە نەخشی گرتووە.
    [وەشوێن کڵاوی لار کەوتووە]
    ئەو حیکایەتەتان بۆ باس دەکەم کەوا ئەم کڵاوەی لە سەر ڕۆ نراوە.
    لەسەر ئەو پەندە دەگێرنەوە: کابرایەک بزنێکی دەبێ. دەیبا بۆ بازار بیفرۆشێ. لەولاترەوە چاوی بە پیاوێک دەکەوێ کڵاوێکی بە تیلاکی سەرییەوە ناوە و خۆش خۆش دێت و دەچێ. خۆی لێ خۆش دەکا؛ ها لێرە، ها لەوێ کڵاوەکەی دادەکەوێ و ئەویش هەڵی دەگرێتەوە دەیخاتە سەر تیلاکی سەری خۆی. هەر کابرا واوە چوو ئەویش واوەتر چوو. کڵاوە هەر دانەکەوت و کابراش هەر پتر لە بزنەکەی دوور کەوتەوە. ئاخیری دەست لەگون درێژتر گەڕاوە شوێنی خۆی. ئەمجار ، ئەولا بزن ئەم لا بزن. بزن بە ئاودا هات و بە ناندا خورا.
    بۆیە دەڵێن وەشوێن کڵاوی لار کەوتووی.
    لێرەدا کاڵەم دڕا، بەڵام دەزانم ئەوەی پێم بڕاوە ئەو مەیلەیە ئێستا وەک بریسکە بریسکی ئاورۆچکەیەک داویە لە ڕوومەتی حەزتان. بۆ ئەوەی دەستتان بگا یەک لەو حەکایەتانەی لەوانەیە تۆمار نەکرابن و پەندێکیان لە سەر ڕو نرابێ، بنووسنەوە و بیخەنە سەر گەنجینەی ئەدەبی زارەکی. ئەگەرچی زۆر زۆر درەنگە.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

ڕێنیشاندەر

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: