ئه‌لفبێی كوردی به لاتینی
لاتان سه‌یر نه‌بێ ئه‌گه‌ر بڵێین بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌لفبێی كوردی كه به پیتی عه‌ره‌بی ده‌نووسرێ، باشتر تێ بگه‌ن، زۆر گرنگه ئه‌لفبێی كوردیی لاتینی بناسن. ئه‌م ئه‌لفبێیه بریتییه له:
A – B – C – Ç – D – E – Ê – F – G – H – I – Î – J – K – L – M – N – O – P – Q – R – S – Ş – T – U – Û – V – W – X – Y – Z.
بزوێنه‌كانی بریتین له (٨) ده‌نگ و هه‌ر هه‌شته‌كه‌یان ده‌نووسرێنه‌وه: (A – E – Ê – I – Î – O – U – Û).
پاشكۆ: له ناوه‌ڕاست و كۆتاییی وشه‌دا: (ڕ = rr) و (ڵ = ll).
(په‌ڕۆ = perro)، (که‌ڕ = kerr) یان (كه‌ڵك = kellk)، (ساڵ = sall).
پێویست ناكات له سه‌ره‌تای وشه به ئه‌لفبێی لاتینی، بۆ نووسینی (ڕ) كه‌ڵك له (rr) وه‌رگرین، چونكوو زۆر ناشیرین دێته پێش چاو، بۆیه هه‌ر (r) به‌سه. وه‌كوو: (ڕاز = raz)، (ڕێگا = rêga)، (ڕۆژ = roj). به‌ڵام زۆر گرنگه له سۆرانی‌دا هه‌موو پیتێكی سه‌ره‌تای وشه كه به (ر) ده‌ست پێ ده‌كات به (ڕ) بنووسرێن. نموونه: ڕێز، ڕه‌ش، ڕزگار.
پیته یارمهتیدهرەکان
یاسا: (له زمانی كوردیدا دوو بزوێن به‌دوای یه‌كتردا نانووسرێن.):
بۆ نموونه، (یار) به لاتینی وا نانووسرێت: (îar) یان (iar).
هه‌روه‌ها (وان) وا نانووسرێت: (uan) یان (ûan) یان (oan).
بۆ ئه‌وه‌ی دوو بزوێنه‌كه به‌دوای یه‌كتردا نه‌نووسین، كه‌ڵك له پیتێكی نه‌بزوێن وه‌رده‌گرین كه یارمه‌تی ده‌دات دوو بزوێن پێكه‌وه نه‌نووسرێن. به‌و پیتانه ده‌وترێن: “پیته‌یارمه‌تیده‌ر”، كه بریتین له (ی y) و (و w). به‌مجۆره نموونه‌كانی سه‌ره‌وه ئاوا ده‌نووسرێن:
(یار yar).
(وان Wan).
(پیته‌یارمه‌تیده‌ر) له ئه‌لفبێی لاتینیدا به پیتی (y) و دیاری كراون. له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا (ی) و (و)یان بۆ به‌كار ده‌چێت: (ی y)، (و w)، هه‌ر چه‌ند بۆ بزوێنه‌كانی (î و u)ش به‌كار ده‌چن.
هه‌م بزوێن و هه‌م نه‌بزوێن
له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا پیتێكی تایبه‌ت نییه كه “پیته‌یارمه‌تیده‌ر”ه‌كانی (y) و (w)یان پێ بنووسرێته‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ر كه‌ڵك له پیته‌كانی (ی) و (و) وه‌رده‌گیرێ كه بۆ بزوێنه‌كانی (î) و (u)ش به‌كار ده‌چن، واته (ی) و (و) هه‌م بزوێنن و هه‌میش نه‌بزوێن:
(ی y)، (و w)، (ی î)، (و u).
بزوێن: (ی î)، (سلێمانی Silêmanî). (تیر =tîr).
نه‌بزوێن: (ی y)، (كه‌ی key). (به‌یت = beyt).
بزوێن: (و u)، (كول kul).
نه‌بزوێن: (و w)، (خه‌وتن xewtin).
جیاكردنه‌وه‌ی بزوێن و نه‌بزوێن له ئه‌لفبێی لاتیندا زۆر ئاسانه، چونكوو هه‌ر ده‌نگێك پیتی تایبه‌تمه‌ندی خۆی بۆ دانراوه. له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا چونكوو بزوێن و نه‌بزوێن پیته‌كانیان جیا نه‌كراونه‌ته‌وه، تۆزێ زه‌حمه‌ته لێك جیا كرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێش یان پاش ئه‌وان پیتێكی بزوێن هه‌بێت ئه‌وه ئه‌وان ده‌بنه نه‌بزوێن: (شایان şayan)، (مه‌ی mey)، (یانه yane)، (كه‌وان kewan)، (شه‌و şew)، (ورد wird).