“ڕێنووس” (رسم الخط، املاء orthography)، به‌پێی یاسا و ڕێسای زمانه‌وانی، فێرمان ده‌كات كه وشه‌یه‌ك به چه‌ند شێوه‌ی جۆربه‌جۆر نه‌نووسین. ئاخۆ ڕاستترین وشه له‌م پۆلانه‌ی خواره‌وه كامانه‌ن؟:
له‌م وتاره‌دا، هه‌وڵ ده‌درێت به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی “ئەکادیمیای کوردی” و، به له‌به‌رچاوگرتنی زانستی كۆمپیوته‌ر و، به به‌راوردكاری له‌گه‌ڵ زمانه زیندووه ئه‌ورووپییه‌كاندا، كۆمه‌ڵێ یاسا و ڕێسا ڕوون كرێنه‌وه، تا له ڕێنووسێكی بێههڵه نزیكتر بینه‌وه.
ئه‌لفبێ
ژماره‌ی پیته‌كانی ئه‌لفبێی كوردی (٣٤) دانه‌ن و بریتین له:
ئـ ـ ا ـ ب ـ پ ـ ت ـ ج ـ چ ـ ح ـ خ ـ د ـ ر ـ ڕ ـ ز ـ ژ ـ س ـ ش ـ ع ـ غ ـ ف ـ ڤ ـ ق ـ ك ـ گ ـ ل ـ ڵ ـ م ـ ن ـ هـ ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ه ـ ی ـ ێ.
بزوێنه‌كان
بزوێن به‌و ده‌نگانه ده‌وترێن كه له كاتی بێژه (تلفظ)یاندا، ده‌م و زار تۆزێ زیاتر ده‌كرێنه‌وه و زیاتر ده‌كێشرێن. بزوێنه‌كان جووڵه و بزواندن ده‌خه‌نه ناو وشه‌وه.
بزوێنه‌كان له‌ڕاستیدا (٨) ده‌نگن، به‌ڵام به ئه‌لفبێی سۆرانی (عه‌ره‌بی) ته‌نها (٧) ده‌نگیان نیگار و پیتیان بۆ دانراوه و ده‌نووسرێن و بریتین له:
(ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ه ـ ی ـ ێ).
یاسا: (لە هەر وشەیەکی کوردی‌دا لانی کەم یەک بزوێن به‌كار ده‌چێت):
(ناو naw) ـ (كورد Kurd) ـ (كۆمار komar) ـ (سوور sûr) ـ (به‌رد berd) ـ (كوردی kurdî) ـ (سێ sê) ـ (زانستپه‌روه‌ر zanistperwer).
بزرۆكه (i)
هه‌ندێ وشه‌ی كوردی هه‌ن كه له ڕواڵه‌تدا بزوێنیان تێدا نابینرێ وه‌كوو: (بردن، من، ژن، چل، مردن، بزن، خستن)، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌نگی بزوێنیان تێدایه. ئه‌و بزوێنه له ئه‌لفبێی كوردیی لاتینیدا به پیتی (i) دیاری كراوه، به‌ڵام له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هیچ پیتێكی بۆ دانه‌نراوه، دیار نییه و بزر بووه، بۆیه ناوی نراوه: (بزرۆكه). نموونه:
(بردن birdin)، (من min)، (ژن jin)، (چل çil)، (مردن mirdin)، (بزن bizin) و (خستن xistin).
وشه‌ی “مشك” له ناوچه جۆربه‌جۆره‌كانی كوردستاندا به دوو شێوازی (mişk) و (mişik) بێژه ده‌كرێت، به‌ڵام له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هه‌ر به یه‌ك شێواز ده‌نووسرێت: “مشك”.
كه‌وا بێت (٨)همین ده‌نگی بزوێنی كوردی به ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی نانووسرێت و، “بزرۆكه”یه. (i).