كاتێ وشه‌یه‌ك چۆنێتیی (كار، فرمان، كردار = فعل)ێك ڕوون كاته‌وه پێی ده‌وترێ ئاوه‌ڵكار (قید). نموونه:
ئاسۆ به‌خێرایی قسه‌ی ده‌كرد. (چۆن قسه‌ی كرد؟ “به‌خێرایی”)
سۆما به‌تووڕه‌یی وه‌ڵامی دایه‌وه. (چۆن وه‌ڵامی دایه‌وه؟ “به‌تووڕه‌یی”)
لانه به‌ئه‌سپایی هاته‌وه. (چۆن هاته‌وه؟ “به‌ئه‌سپایی).
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای سه‌رنجڕاكێشانه، ئه‌وه‌یه كه “به” ده‌لكێ به ئاوه‌ڵناوه‌كه‌ی پاشیه‌وه و، نابێ لێك دوور خرێنه‌وه. نموونه‌ی تر:
به‌جوانی، به‌شادی، به‌به‌رزی، به‌هێواشی، به‌توندی.
ئه‌م شێوازه له زمانی ئینگلیزی‌دا (ly) ده‌گرێت و ده‌لكێ به ئاوه‌ڵناوه‌كه‌وه: (به‌سه‌ختی hardly).