قوتابخانەی زمانی کوردی

رێنووس و ڕێزمان – Kurdish language school

(بێ) یان (به‌بێ)؟

لێره‌دا‌ ده‌مانه‌وێ به‌راوردكارییه‌ك له‌گه‌ڵ زمانه‌ ئه‌ورووپییه‌كاندا بكه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ باشتره‌ به‌ نموونه‌یه‌ك ده‌ست پێ بكه‌ین:

جیاوازیی (بێكار‌) له‌گه‌ڵ (بێ كار‌) له‌ چیدایه‌؟ لكاندن یان نه‌لكاندنی (بێ) به‌ وشه‌كه‌ی پاشی خۆیه‌وه‌ به‌ته‌واوی واتای وشه‌كه‌ ده‌گۆڕێ:
ئه‌و پیاوه‌ دوو ساڵ‌ بێكار بوو‌.
بێ
 كار ژیان ئه‌سته‌مه‌. ده‌كرێ ئاواش بینووسینه‌وه‌:  به‌بێ كار ژیان ئه‌سته‌مه‌.

هه‌ر كاتێ ناوێكت هه‌بوو و خاوه‌نێتییه‌كی لێ سه‌ندرابێته‌وه‌ (بێ) ده‌لكێنین به‌ سه‌ره‌تای وشه‌كه‌وه‌:
بێباوك، بێخانوو، بێكه‌س، بێوڵات، بێنیشتمان، بێپاره، بێتام‌:
واته‌: كه‌سێ كه‌ باوكی نییه‌. كه‌سێ كه‌ خانووی نییه‌ و هتد.

ئه‌م مه‌به‌سته،‌ له‌ زمانه‌ ئه‌ورووپییه‌كاندا، زۆر جار به‌ پاشكۆیه‌ك كه‌ ده‌لكێ به‌ وشه‌كه‌وه‌ دیاری ده‌كرێت:
بێخانوو = homeless
بێتام، بێچێژ = tasteless

كه‌ جیاوازیی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ (without):
بێ تۆ ناچم بۆ ئه‌وێ = I do not go there without you

(بێـ…) = (less…)
(بێ، به‌بێ) = (without)

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

Information

This entry was posted on ئایار 12, 2013 by in هەڵەی باو- Regular mistake.

ڕێنیشاندەر

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: