(له)، هه‌ندێ جار سه‌ربه‌خۆ ده‌نووسرێت: “شۆڕش له كوردستاندا گه‌رمه.”
هه‌ندێ جار ده‌لكێ به وشه‌كه‌ی پاشیه‌وه و وشه‌یه‌كی لێكدراو پێك دێنێ: (له‌گه‌ڵ with)، (له‌سه‌ر on)، (له‌ژێر under). له‌و دۆخانه‌دا نابێ به دوو وشه جیا كرێنه‌وه و بنووسرێ: (له گه‌ڵ، له سه‌ر، له ژێر).
(له)، هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ (ئه‌وێ) و (ئێره) كۆ ده‌بێته‌وه و ئه‌و كاته، (ـه) و (ئـ) ده‌قرتێنرێن:
له ئه‌وێ = له‌وێ.
له ئێره = لێره.