دهبێ بلكێن به وشهكانی پێشیانهوه، وهكوو:
دا: له ماڵدا چاوم پێ كهوت.
ڕا: له كوێڕا هاتی؟
وه: له كوێوه بۆ كوێ؟
وه: له ههوهڵهوه بیگێڕهوه.
فرمانی (دا)
وشهی (دا) كه ڕابردووی (دان، دایین)ه جیاوازیی ههیه لهگهڵ پاشگری (دا) و، دهبێ بهجیا بنووسرێت:
له ماڵدا نامهكهم پێ دا. (نهك پێدا).
له كوردستاندا لاوان گوێیان له دوژمن نهدا. (نهك دوژمننهدا، نهك دوژمن نه دا).
بهڵێنم دا سبهی بیبینم. (نهك بهڵێمندا).
ئاخری وهڵامی دایهوه. (نهك وهڵامیدایهوه).
ئامرازی دا
June 17, 2013 at 5:05pm
دا پاشگر نیە
نازانم پێشتر، کێ و کەی ئەو هەڵەی کردووە و (دا)ی وەک پاشگر داناوە و بە وشەی بەر لە خۆیەوە لکاندووە کە ئێستاکە هەموو بوونە درێژەپێدەری ئەو ڕیگەیە و دووپاتی دەکەنەوە٠
دە نامیلکەی (ڕاسپاردهکانی کۆنفرانسی بهرهو ڕێنووسێکی یهکگرتووی کوردی) چاپی ئەکادیمیای کوردیی لاپەڕەکانی ٣١ و ٣٢ و ٣٦ دا، (دا)یان بە پاشگر داناوە٠
هەروەتر دە کتێبی چووکی (ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی) دا، کە ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری کوردستان بەدران ئەحمەد حەبیب بڵاوی کردۆتەوە، دە لاپەڕەی ١٣ و ١٤ دا، (دا) وەک پاشگر ناو دەبا و دەنووسێ ” پاشگری (دا) جیایە لە وشەی (دا) کە فرمانە و چاوگەگەی (دان)ە. ” کە ئەکادیمیاش هەمان هەڵە دە لاپەڕەی ٣٦ دا، دووپات دەکاتەوە٠
(دا) نە پاشگرە و نە پاشبەند. هەروەتر (دا) قەت بە تەنیا نایە و ئامرازێکی سەربەخۆش نییە. راستە لە پاشەوەی وشە دێ بەڵام تەنیا نییە و جووتێکی هەیە کە لە پێشەوەی وشە دێ٠
(دا) بەشێک لە جووت ئامرازی ئیزافەی (بە … دا) و (دە … دا)یە. ئەم دوانە وشەیەک یا شێوەڕستەیەک دە نێو خۆیان دەگرن و فەزا و بوعدێک پێکدێنن. وەک: (بە شەقام دا)، (بە سەر دەستان دا) یا (دە دەروونی من دا)، (دە زیندانی ڕەش و تاریک دا)٠
هەروەکی دەزانین، پاشگر دوو مەرجی بنەڕەتیی هەیە. یەک: دەبێ ببێتە بەشێک لە وشە وەک (کورد+ستان). دوو: دەبێ مانایەکی نوێ بدا بە وشە. یانی مانای کورد بگٶڕێ بە کوردستان. کەوایە (دا) چونکە بەشێک لە وشە نییە و ماناش ناگۆڕێ، پاشگر نییە٠
ئەوجار پاشگر دەوری دە وشە دا هەیە کەچی ئامراز دەوری دە مانای ڕستە دا هەیە. بەم پێیە (دا) کە پاشگر نەبێ ناکرێ حوکمی پێوەلکان بە وشەی پێش خۆشیەوە پێبدرێ. کە ئامرازیش بێ، دەبێ وەک ئامرازەکانی دیکە، کە بە جیا دەنووسرێن، بە جیا بنووسرێ٠
من دە نووسینەکانی خۆم دا، (دا) بە جیا دەنووسم بۆ وێنە دەنووسم: (بە سەر دیوار دا)، (دە دیوار دا)، (دە دڵم دا).
زمانی کوردیی جووت ئامرازی (لە … دا)ی نیە؛ هەر ئەوجۆرەی کە پێشگری لێکدراوی (تێدا) و (پێدا)مان هەیە بەڵام (لێدا)مان نیە. کەوایە نووسینی (لە دڵمدا) یا (لە کوردستاندا) هەم لە باری ڕێزمان و هەمیش لە باری ڕێنووسییەوە هەڵە دەردەچێ. [دە باسی ئامرازی (دە) دا بە کار هێنانی (لە)م لە جیات (دە) شی کردۆتەوە] دێرە دا لە باری ڕێنووسەوە، لکاندنی (دا) بە هەڵە دادەنێم. بۆ؟ چونکە ئەو جووت ئامرازانە پێکەوە وشەیەک یا شێوەڕستەیەک دە باوەش دەگرن؛ ناکرێ یەک بە جیا بنووسرێ و یەک پێوەبلکێندرێ. یا دەبێ هەردووک بە وشەوە بلکێندرێن وەک (بەسەردیواردا) یا (دەدەروونیمندا) یا (دەزیندانیڕەشوتاریکدا)، کە یا دەبێ هەموو جیا بکرێنەوە وەک (بە سەر دیوار دا) یا (دە زیندانی ڕەش و تاریک دا). کە لە باری زانستیی و جوانکاریی و باشتر تێگەیشتن بێگومان دەبێ وەک هەموو ئامرازەکانی دیکە، دانە دانە و بە جیا بنووسرێن.
https://www.facebook.com/notes/ali-nanvazadeh/%D8%A6%D8%A7%D9%85%D8%B1%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D8%AF%D8%A7/401539856626148
دەستت خۆش بەڵام لە سلێمانی و دەوروبەری ئەم دایە قووت دراوە تەنها ا ماوەتەوە وەک؛ لەماڵا چاوم پێکەوت . لەدڵما خۆشم ویست. ئاخیری وەڵامی یایەوە. لەکوردستانا لاوان…
سپاس کاک عەبدوڵا/
ڕاستە لە گوتنی زارەکیدا ئەو “دا”یە قوتدراوە بەڵام لە نووسینی ستاندارددا، نووسەری ئەم دەڤەرەش دەبێ ڕەچاوی ئەو یاساییە بکات. ئەگەر نەکرێ هەڵەیە