قوتابخانەی زمانی کوردی

رێنووس و ڕێزمان – Kurdish language school

كێشه‌ی (ی)

سه‌یری ئه‌م وشانه‌ بكه‌ن: (مه‌ی mey)، (بی bî).

له‌و دوو نموونه‌یه‌دا، (ی yنه‌بزوێنه و ده‌نگێكی كورته‌‌، به‌ڵام (ی îبزوێنه و ده‌نگێكی درێژه‌‌، گه‌ر سه‌رنج بده‌ن ده‌بینن كه‌ له‌ ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا، هه‌ر دوو شێوه‌كه‌ی (ی) وه‌كوو یه‌كن: (ی)، به‌ڵام له‌ لاتینیدا دوو جۆرن (y) و (î). واته‌ له‌ ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا جیاكردنه‌وه‌ی بزوێن و نه‌بزوێنی (ی) تۆزێ وردبوونه‌وه‌ی ده‌وێ، به‌ڵام له‌ لاتینیدا، دوو شێوازی جۆربه‌جۆرن و به‌و جۆره‌ جیاكردنه‌وه‌ی بزوێن له‌ نه‌بزوێن زۆر ساناتره‌.

یاسا: (دوو ده‌نگی بزوێن به‌دوای یه‌كتردا نابێ بنووسرێن).

سه‌یری ئه‌م وشه‌یه‌ بكه‌ن: (كوردی kurdî) + (ه‌كان ekan) = (كوردیه‌كان kurdîekan).

ئایا له‌و نووسینه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌مان نه‌كردووه‌؟ با، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دوو بزوێنمان پێكه‌وه‌ نووسیوه‌:
(یه‌ îe). چار؟ ده‌بێ كه‌ڵك له‌ پیته‌یارمه‌تیده‌ر وه‌رگرین و بنووسین: (كوردییه‌كان kurdîyekan).
له‌ ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا (ییـ) وه‌كوو یه‌كن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا یه‌كه‌میان بزوێنه‌ و دووه‌میان نه‌بزوێنه‌. ئه‌گه‌ر سه‌یری لاتینییه‌كه‌ی بكه‌ین باشتر بۆمان ڕوونه‌:  (îy). بۆیه‌ گه‌ر بزانین به‌ لاتینی چۆن ده‌نووسرێن، زۆر به‌ئاسانی لێك جیا ده‌كرێنه‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

Information

This entry was posted on ئایار 12, 2013 by in پیتە ئاڵۆزەکان- Complicated letters.

ڕێنیشاندەر

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: