(ه e) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌نگێكی بزوێنه، كردار (فعل verb)ێكیشه كه له “سێیه‌م كه‌سی تاك”دا، واتای (is)ی ئینگلیزی ده‌دات: (It is could = هه‌وا سارده).
له ئه‌لفبێی لاتیندا، كرداری (ه e) به‌جیا ده‌نووسرێت: (Hewa sard e)، به‌ڵام له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا، ده‌لكێت به وشه‌كه‌ی پێشیه‌وه: (هه‌وا سارده). نموونه‌ی تر: برامه، هاوڕێمه، كوڕه، كچه، پێنووسه، ده‌سته، ڕێزمانه، كورده، به‌رده.
كێشه‌ی (یه)
جاری وایه وشه‌كه‌ی پێش (ه) به پیتێكی بزوێن (ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ه ـ ی ـ ێ)،كۆتاییی هاتووه، وه‌كوو: (مامۆستا)، ئه‌و كاته ئیتر له جیاتیی (ه) ده‌نووسین (یه): (مامۆستایه mamosta ye).
تێبینی: كرداری (یه)ش هه‌ر وه‌كوو (ه) ده‌بێ بلكێنرێ به وشه‌كه‌ی پێشیه‌وه: (مامۆستایه)، نه‌ك (مامۆستا یه). ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وشه‌كه به (یی)ش كۆتاییی هات هه‌ر پێكه‌وه ده‌نووسێنرێت: هه‌روه‌ها:
(سپییه)، نه‌ك (سپیه، سپییه، سپی یه).
(چییه)، نه‌ك (چیه، چییه، چی یه).
(نییه)، نه‌ك (نیه، نییه، نی یه).
(كوردییه)، نه‌ك (كوردییه، كوردی یه).
(سنهیییه) نه‌ك (سنه‌یی یه، سنه‌ییه).