(وو û) ده‌نگێكی بزوێنه و هه‌رگیز نابێ له سه‌ره‌تای وشه‌دا بنووسرێت. زۆر هه‌ڵه‌یه بنووسی: (ووشه ûşe، وورچ ûrç، وون ûn، ووس ûs و هتد)، به‌ڵكوو ده‌بێ به (و w)ینهبزوێن بنووسرێت، چونكوو دوای ئه‌و پیته، بزرۆكه هه‌یه، كه‌وا بێت دوو بزوێن پێكه‌وه نانووسرێن و ده‌بێ وا بنووسرێن: (وشه wişe، ورچ wirç، ون win، وس wis و هتد).
به‌ڵام له ناوه‌ڕاست و كۆتاییدا ده‌نووسرێ: (سوور sûr)، (نوور nûr)، (چوو çû)، (توو tû).
زۆر كه‌س به هه‌ڵه ده‌نووسن: “كه‌ركوك، مه‌حمود، حوكومه‌ت و هتد”. كه ڕاستییه‌كه‌ی ئاوایه: كه‌ركووك، مه‌حموود، حوكوومه‌ت و هتد”.