قوتابخانەی زمانی کوردی

رێنووس و ڕێزمان – Kurdish language school

قرتاندنی (ئـ)

هه‌ندێ جار ڕوو ده‌دات كه‌ وشه‌یه‌ك وا به‌ پیتێكی نه‌بزوێن كۆتاییی هاتووه‌، وه‌كوو: (شه‌و şew)، له‌گه‌ڵ وشه‌یه‌ك كه‌ به‌ (ئـ) ده‌ستی پێ كردووه‌، وه‌كوو (ئاهه‌نگ aheng)، پێكه‌وه‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌ و وشه‌یكی نوێ پێك ده‌هێنن كه‌ واتایه‌كی نوێتری هه‌یه‌ وه‌كوو: 

شه‌و + ئاهه‌نگ = شه‌وئاهه‌نگ. لێره‌دا پێویست ناكات (ئـ) بمێنێته‌وه‌ و ده‌توانین بیقرتێنین، چونكوو پیتی پێش ئه‌و بزوێن نییه‌ تا كێشه‌ بێت. ده‌نووسین: (شه‌واهه‌نگ).هه‌روه‌ها:

كارئاسانی  ده‌بێته‌: كاراسانی.
ماڵئاوایی = ماڵاوایی.
بانئه‌فشار = بانه‌فشار (ناوی گه‌ڕه‌كێكه‌ له‌ شاری قه‌سری شیرین له‌ پارێزگای كرماشان).
كارئه‌ندامزانی = كاره‌ندامزانی (physiology).
تووڵئامراز = تووڵامراز (
toolbar). (تووڵ، شیش = bar)، (ئامراز، كه‌ره‌سته‌ = tool).

هه‌روه‌ها:

كه‌مه‌ندام، چاوه‌سمه‌ر، چاوه‌ستێره‌، گوڵه‌ندام، گوڵه‌ستێره‌، شێره‌ندام، خاكه‌ناز.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Google photo

You are commenting using your Google account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

Information

This entry was posted on ئایار 12, 2013 by in پیتە ئاڵۆزەکان- Complicated letters.

ڕێنیشاندەر

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: