یاسا: (له زمانی كوردیدا دوو بزوێن به‌دوای یه‌كتردا نانووسرێن.):
بۆ نموونه، (یار) به لاتینی وا نانووسرێت: (îar) یان (iar).
هه‌روه‌ها (وان) وا نانووسرێت: (uan) یان (ûan) یان (oan).
بۆ ئه‌وه‌ی دوو بزوێنه‌كه به‌دوای یه‌كتردا نه‌نووسین، كه‌ڵك له پیتێكی نه‌بزوێن وه‌رده‌گرین كه یارمه‌تی ده‌دات دوو بزوێن پێكه‌وه نه‌نووسرێن. به‌و پیتانه ده‌وترێن: “پیته‌یارمه‌تیده‌ر“، كه بریتین له (ی y) و (و w). به‌مجۆره نموونه‌كانی سه‌ره‌وه ئاوا ده‌نووسرێن:
(یار yar).
(وان Wan).
(پیته‌یارمه‌تیده‌ر) له ئه‌لفبێی لاتینیدا به پیتی (y) و (w) دیاری كراون. له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا (ی) و (و)یان بۆ به‌كار ده‌چێت: (ی y)، (و w)، هه‌ر چه‌ند بۆ بزوێنه‌كانی (îو u)ش به‌كار ده‌چن.